peoplepill id: nadjmadin-ghoulami
NG
Kurdistan
4 views today
4 views this week
Nadjmadin Ghoulami
Kurdish singer

Nadjmadin Ghoulami

The basics

Quick Facts

Intro
Kurdish singer
Places
Work field
Gender
Male
Place of birth
Sanandaj, Central District, Sanandaj County, Iran
Age
66 years
Audio
Spotify
Nadjmadin Ghoulami
The details (from wikipedia)

Biography

نەجمەدین غوڵامی یان نەجمەی غوڵامی (لەدایکبووی ٢١ی ئازاری ١٩٥٨ لە شاری سنە) گۆرانیبێژێکی کوردە.

ژیان

نەجمەدین غوڵامی لە ٢١ی ئازاری ١٩٥٨ لە گەڕەکی گوڵشەنی شاری سنە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. لە تەمەنی ھەژدە ساڵییەوە لەڕێگەی ڕادیۆی سنە و کرماشانەوە دەستی کردووە بە گۆرانیوتن. لەکاتی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران ھاوکاریی کردووە و بۆ ماوەی ھەشت ساڵ پێشمەرگە بووە. پاشان لە ئەورووپا نیشتەجێ بووە و لەوێ ٧ ئەلبومی بڵاوکردووەتەوە. نەجمەدین لەگەڵ کچێکی خاڵیدا ژیانیان پێکھێناوە و ماوەی ٣٠ ساڵە پێکەوە دەژین و خاوەنی دوو کوڕن بە ناوەکانی ھێرش و ھێژا.

ژیانی ھونەری

نەجمەدین ھەر لە منداڵییەوە خولیای گۆرانیوتن بووە و لەژێر کاریگەری گۆرانییەکانی باوکی و مامیدا کە ھەردووکیان دەنگخۆشی سەردەمی خۆیان بوون، چووەتە ناو دوونیای ھونەرەوە و وەک خۆی دەڵێت زۆر منداڵ بووە کە لە مەیدانی وەرزشیی گەڕەکی گوڵشەن دارچنارێکی لێبووە، زۆرجار چووەتە سەر ئەو دارچنارە و دەستی بە گۆرانیوتن کردووە و خەڵک گوێیان بۆ دەنگی ڕاگرتووە. لە تەمەنی ١٠ بۆ ١٢ ساڵیدا لەگەڵ ھەریەک لە گۆرانیبێژان (حەمە کەچەڵ) و (مەلێ دۆم) و (ھوشەنگ)دا گۆرانی گەڕیانی وتووەتەوە.

بەیارمەتی ھونەرمەندی مەزن و کۆچکردووی نەتەوەی کورد (عەباسی کەمەندی)، لە کۆشکی لاوانی سنە یەکەم بەرھەمی خۆی تۆمارکردووە. ناوبراو لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا و پێش ڕووخانی سیستمی پادشایەتی، دوو شریتی کە کۆمەڵێک گۆرانیی سۆزداری لەخۆ گرتووە، بە شێوازی جاز لە کۆمپانیای ئاونگ لە شاری تاران تۆمارکردووە و بڵاوی کردووەتەوە و پێشوازییەکی یەکجار زۆری لێکراوە.

لەگەڵ دەستپێکی شۆڕشی گەلانی ئێران، بە نھێنی چەندین سروودی شۆڕشگێڕانەی لە شاری سنە تۆمارکردووە، کە لەماوەی خەباتی ڕزگاریخوازنەی کورد دژ بە کۆماری ئیسلامی لەسەر زمانی خەڵک و پێشمەرگە و گەنج و لاوان بوون، کاریگەری و دەنگدانەوەیەکی زۆریان ھەبووە. دوای ڕووخانی سیستمی پادشایەتی و ھاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ھونەرمەند (نەجمەدین غوڵامی) چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتە شان و تێکەڵ بە بزووتنەوەی سیاسی دەبێت، لە پێشمەرگایەتیشدا جگە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکی ڕامیاری و پێشمەرگانەی، وەک مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ لە (کۆڕی بانگەواز) لەگەڵ ھەریەک لە ھونەرمەندان: (ناسر ڕەزازی، غوڵامعەلی ئاتەشی ناسراو بە کاڵێ، مەرزیە فەریقی، ڕەزا یووسف بەیگی، سابیر محەممەدی، فەریبۆرز فەخاری) درێژەی بە کاری ھونەری داوە. ئەو ھونەرمەندە مەزنە لە یەکەم گۆرانیبێژانی کورد بووە کە سروودی شۆڕشگێڕانە و گۆرانی نەتەوەیی وتووە، جگە لە کۆنسێرت و بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی و ڕادیۆییەکان زیاتر لە ٢٥ شریت و سیدی و ئەلبوومی بڵاوکردووەتەوە و نزیکەی ١٥ بەرھەمی تری بڵاوکردووەتەوە.

ژیانی تایبەتی

ھونەرمەند (نەجمەدین غوڵامی) پێش ڕووخانی سیستمی پادشایەتی لە ئێران، لەگەڵ کچە خاڵی خۆی واتە خاتوو (شەرافەت خالیدیان)، ژیانی ھاوبەشی پێکھێناوە و بەرھەمی ئەو ژیانە ھاوبەشەشیان دوو کوڕ بە ناوەکانی ھێژا و ھێرشە.

ئەلبومەکان

نەجمەدین غوڵامی تا ئێستا ٢٣ ئەلبومی بڵاوکردووەتەوە ھەندێکیان ئەمانەن:

  • شەتاو (١٩٩٥)
  • پیری موغان (١٩٩٧)
  • خان و مان (١٩٩٨)
  • من و تۆ (٢٠٠١)
  • نیشتمان (٢٠٠٥)
  • ھاژەی خۆزگە (٢٠٠٧)

سەرچاوەکان

  • دەروازەی ژیاننامە
  • دەروازەی مۆسیقا
  • دەروازەی مۆسیقای کوردی
  • دەروازەی کوردستان
  • دەروازەی ئێران
The contents of this page are sourced from Wikipedia article. The contents are available under the CC BY-SA 4.0 license.
Lists
Nadjmadin Ghoulami is in following lists
comments so far.
Comments
From our partners
Sponsored
Credits
References and sources
Nadjmadin Ghoulami
arrow-left arrow-right instagram whatsapp myspace quora soundcloud spotify tumblr vk website youtube pandora tunein iheart itunes