Mohammad Rabiei
Quick Facts
Biography
محەممەد ڕەبیعی ناوسراو بە مامۆستا ڕەبیعی، مامۆستای ئایینی، پێشنوێژی مزگەوتی جامیعی شافیعی کرماشان، نووسەر، شاعیر، کەسایییەتی سیاسی، وێژەری و موناجاتبێژ ڕادیۆ کرماشان و رادیۆی کوردیی تاران، کەسایییەتی کوردی ئێرانیە.
ژیان
محەممەد ڕەبیعی ساڵی ١٣١١ لەگوندێکی ناوچەی دیواندەرە لەدایکبوو و خوێندنی مەلایەتی لە باشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان تەواوکرد. لە ساڵی ١٣٤٥ی ھەتاوی لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی خوێندنەوەی قورعان لە پاکستان بەشداری کرد، دوای عەبدولباست عەبدوسسەمەد، قاڕیی بەناوبانگی خەڵکی میسر پلەی دووھەمی بە دەست ھێنا.رەبیعی پێش شۆڕشی ئێران بەرنامەیەکی ئایینی لە ڕادیۆ کرماشان بە زمانی کوردی پێشکەش دەکرد. ڕەبیعی خاوەنی ٣٣ کتێبە لە بوارە جیاوازەکان بە زمانەکانی کوردی، فارسی و عەرەبی. دوای شۆڕش و لە ساڵی ١٣٥٧ی ھەتاوی بووە پێشنوێژی سوننییەکانی شاری کرماشان
کۆچی دوایی
ئێوارەی ڕۆژی ١٢ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٧٥ی ھەتاوی پەیکەری بێ گیانی لەسەر شەقامێکی شاری کرماشان دۆزرایەوە. پزیشکی دادوەری پارێزگای کرماشان دوای دۆزرانەوەی تەرمی محەممەد ڕەبیعی، ھۆکاری مردنەکەی بە جەڵتەی دڵ لە قەڵەمدا، بەڵام لایەنگران و خەڵکی کرماشان و شارەکانی دیکەی کوردستان ئەوەیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند مامۆستا ڕەبیعی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندراوە و دواتریش کوژراوە.
سەرچاوەکان
- مامۆستا رەبیعی، مەشخەڵێکی بڵێسەدار ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. لەلایەن عارف نادری
- ئیبراھیم محەممەدی (شپول). زانایانی کورد. چاپی یەکەم، تاران: چاپەمەنی سەقز، ١٣٧٩ی ھەتاوی. شابک ٩٢٤٦٧٢٠٣٥٨.
- «یک سرگذشت: محمد ربیعی» (فارسی). مالپەڕی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی بۆ ئێران (بنکەی بروومەند). ئارشیوکراو لە وتاری ڕەسەن در ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥. پێداچوونەوە لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥.
- دوای ١٨ ساڵ ھێشتا دۆسیەی گیانلەدەستدانی مەلا محەممەد رەبیعی ناڕوونەلەلایەن تۆڕی میدیایی ڕووداو. ئارشیوکراو لە وتاری ڕەسەن٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. در ٣ی تشرینی دووەم ٢٠١٥. پێداچوونەوە لە ٣ی تشرینی دووەم ٢٠١٥.
ئامانەش ببینە
سەرچاوەکان
- دەروازەی ژیاننامە