peoplepill id: mariwan-safadin
MS
Kurdistan
9 views today
9 views this week
Mariwan Safadin
Kurdish singer

Mariwan Safadin

The basics

Quick Facts

Intro
Kurdish singer
Places
Work field
Gender
Male
Birth
Place of birth
Halabja, Halabja Governorate, Iraq
Age
53 years
Residence
Sweden
The details (from wikipedia)

Biography

مەریوان سەفادین (لەدایکبووی ١٩٧٢ لە ھەڵەبجە، عێراق) گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی ھەڵەبجەیە، کە بە ھەردوو زاری کوردیی ناوەندی و کوردیی باشووری گۆرانیی وتووە.

سەرەتای ژیان

مەریوان سەفادین لە ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی عەبابەیلێ لە شاری ھەڵەبجە لەدایک بووە و ھەتا ساڵی ١٩٨٨ و کاتی کیمیابارانەکەی ھەڵەبجە لەوێ ژیاوە؛ بە وتەی خۆی، برینداری کیمیابارانەکەشە، و بەھۆی کیمیابارانەکەوە ھەڵەبجەی بەرەو سلێمانی بەجێ ھێشتووە. ھەر بەھۆی کیمیابارانەکەوە نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات. لە ساڵی ١٩٩٦ کوردستانی بەرەو ئەورووپا بەجێ ھێشت بەجۆرێک ٢ ساڵ لە ئەڵمانیا و ١٠ ساڵ لە ئایسلەند ژیاوە. پاشان چووەتە سوید و زیاتر لە ١٠ ساڵە لەوێ دەژیت.

پیشە

مەریوان لە ساڵی ١٩٩٣ لەڕێگەی بەھجەت یەحیاوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و ھەر لەو ساڵە یەکەم گۆرانیی خۆی بەناوی ھەی باوە باوە لە بەرنامەی کەشکۆڵ لە کەناڵی گەلی کوردستان بڵاو کردووەتەوە. تا ١٩٩٦ شەش بەرھەمی بەشێوەی تاک تۆمار کردووە. ھەروەھا مەریوان یەکێک بووە لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد، کە چەندین کۆنسێرتی لەگەڵ تیپەکە لە ھەردوو شاری ھەولێر و سلێمانی کردووە. مەریوان تەنیا دوو ئەلبومی بەناوەکانی دیە لە ٢٠٠٢ و جێژوان لە ٢٠٠٦ بڵاو کردووتەوە. ئەمە جگە لەوەی کە چەندین گۆرانییشی بە شێوەی تاک بڵاو کردووەتەوە. لە چەندین ئاھەنگ و بۆنە لەدەرەوەی کوردستان کۆنسێرتی کردووە. مەریوان دوو-سێ گۆرانیی ھەورامیشی وتووەتەوە کە شیعرەکان ھی مەولەوی بوون. لە ساڵی ٢٠١٤ و بەرەبەری شەڕی پێشمەرگە و داعش مەقامێکی بۆ پێشمەرگە و کوردستان وت و بڵاو کردەوە، و لە ٢٠١٧ گۆرانییەکی بە زاری کەڵھوڕی بەناوی بەو بەو بڵاو کردەوە. لە ٢٠٢٠ کەمال محەممەد لەگەڵ مەریوان ڤدیۆکلیپێکیان بەناوی ئافەرین بڵاو کردەوە.

دیسکۆگرافی

ئەلبوومەکان

ژمارەناوھۆنراوەکانئاوازدانەرمۆسیقاماوە
١.«ھەر ئەڕۆم» (غوربەت)ئەحمەد محەممەدلوڕیتوانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
کارزان مەحموود
٤:٣٩
٢.«سەوزە»   ٧:٠٤
٣.«نازیلێ»عەتا قەرەداغی
فۆلکلۆر
فۆلکلۆرتوانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
٤:١٤
٤.«نەم ئەزانی» (تەنیایی)ئەحمەد محەممەدنەوژین محەممەدسامان تەھا٧:١٢
٥.«گەڵا گەڵا»ئیسماعیل خوڕماڵیکەلھوڕیسامان تەھا٥:١٥
٦.«چاوانی تۆ»ئیبراھیم نەجمەدین  ٥:١٣
٧.«دیە»نەوژین محەممەدنەوژین محەممەدئارا ئەحمەد
توانا فەرەج
٤:٢٣
ماوەی گشتی:٣٨:٠٠
ژمارەناوھۆنراوەکانئاوازدانەرمۆسیقاماوە
١.«جێژوان»   ٥:٥٢
٢.«شیرینە و شیرین»ئەحمەد محەممەد توانا فەرەج٧:٠٢
٣.«ئای لە من»بەختیار ساڵح توانا فەرەج٤:٣٢
٤.«یارانی ھاودەم»خەییامئیبراھیم نەجمەدینتوانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
٤:٠٥
٥.«تەمتومان» (سەرمای عەشق)ئەحمەد محەممەد
ئیسماعیل محەممەد
کەلھوڕیتوانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
٧:١٦
٦.«ھۆ گوڵێ»ئەحمەد محەممەدمەریوان سەفادینتوانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
٤:٤٤
٧.«ئەوا ئەڕۆم» (بەستەی غوربەت، ھەوری قەدەر)ئەحمەد محەممەدکەلھوڕیتوانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
٦:٠٣
٨.«ھەی داد ھەی دڵەی ھاوار»ئەحمەد محەممەدمەریوان سەفادینتوانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
٥:١٥
٩.«ئەمان لەیل»ئیسماعیل محەممەد
فۆلکلۆر
فۆلکلۆرئارا ئەحمەد
توانا فەرەج
٥:٣١
ماوەی گشتی:٥٠:٢٠

تاکە گۆرانییەکان

  • ئامۆزا گیان (کۆنسێرت)
  • بۆ کوردستان (مەقام، ٢٠١٤)
  • چەشنی دەریا (کۆنسێرت)

کلیپەکان

ناونیشانشیعرئاوازمۆسیقاساڵتێبینیسەرچاوەکان
ھەی باوە باوەمەولەویفۆلکلۆر١٩٩٣یەکەم گۆرانی
باوانفۆلکلۆرفۆلکلۆر
دیەنەوژین محەممەدنەوژین محەممەدئارا ئەحمەد
توانا فەرەج
١٩٩٤
کەلیانمەولەویفۆلکلۆر١٩٩٤
یارانی ھاودەمخەییامئیبراھیم نەجمەدینتوانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
١٩٩٤
ئای لە منبەختیار ساڵحفۆلکلۆرتوانا فەرەج
لە کۆڵانی تەنگفۆلکلۆرفۆلکلۆرگرووپی مۆسیقیی کوردسات
گوڵەکەمڕێبوار ئالانیمەریوان سەفادینكارزان مە‌حموود٢٠١٣
پەشیمانیگەشبیر ئەحمەدکەلھوڕیكارزان مە‌حموود٢٠١٥
ھەناسەڕێبوار ئالانیمەریوان سەفادینكارزان مە‌حموود٢٠١٦لەگەڵ ئاریان کەریم
بەو بەوفۆلکلۆرکەلھوڕیکارزان مەحموود٢٠١٧
گەڵائیسماعیل خوڕماڵیمەریوان سەفادین٢٠١٨دووبارەکراو
کانیی عاشقانفۆلکلۆرمەریوان سەفادینشادمیھر نامۆ٢٠١٨لەگەڵ ئاریان کەریم
بۆم دەمردیھێمن ھەژارشادمیھر نامۆ٢٠١٩
ئافەرینھێمن ھەژارشادمیھر نامۆ٢٠٢٠لەگەڵ کەمال محەممەد، (مەریوان وەک میوان)
شەوئیبراھیم نەجمەدینمەریوان سەفادین٢٠٢١دووبارەکراو
گەر بێیتەوەمازیار فایەق
سەروەت تۆفیق
شادمیھر نامۆ٢٠٢١
ھەنگاومحەممەد پاکژمەریوان سەفادین٢٠٢٢

ئاوازدانان

مەریوان لە ٢٠١٩ ئاوازێکی بۆ گۆرانییەکی گۆرانیبێژ یەریڤان ھەڵەبجەیی بەناوی یاران داناوە.

سەرچاوەکان

  1. ^ «ڤیدیۆ.. کەمال محەممەد و مەریوان سەفادین دوێتێک بڵاو دەکەنەوە» (بە کوردی). ئێن ئاڕ تی ٢. ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ پۆستێکی فەرمیی مەریوان سەفادین لەبارەی ژیانی خۆی و پیشەکەی لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک.
  3. ^ حەمە شوان (٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١). «مەریوان سەفادین : لەڕێگەی هونەرەوە دەمەوێ خزمەت بکەم نەک خۆ دەرخستن» (بە کوردی). چرا.تیڤی. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  4. ^ مەحموود ئیسماعیل؛ شاخەوان شێخانی (٢ی تەممووزی ٢٠١٧). «نوێترین گۆرانی مەریوان سەفادین بڵاو كرایەوە» (بە کوردی). وشە.نێت. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  5. ^ «بەرهەمێکی نوێی کەمال محەمەد و مەریوان سەفادین» (بە کوردی). knwe.org. ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  6. ^ محەممەد میران (٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «مەریوان سەفادین گۆرانی "گەڵا" دووبارە بڵاو دەکاتەوە» (بە کوردی). وشە.نێت. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  7. ^ «مەریوان سەفادین گۆرانی "گەڵا" بە ئاوازێکی نوێ بڵاودەکاتەوە» (بە کوردی). ئێن ئاڕ تی ٢. ٢٧ی ئابی ٢٠١٨. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  8. ^ «مەریوان سەفائەدین و ئاریان كەریم كانی‌ عاشقان کلیپ دەکەن» (بە کوردی). خەڵک. ٨ی ئابی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  9. ^ عەبدولغەفار عەبدوڵڵا (٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «(مەریوان سەفادین و ئاریان كەریم) "كانی ئاشقان"ـیان بڵاو كردەوە» (بە کوردی). ھەولێر. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  10. ^ شاخەوان شێخانی؛ ڕێناس شابان (١٥ی ئابی ٢٠١٨). «مەریوان سەفائەدین و ئاریان کەریم بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکەنەوە» (بە کوردی). وشە.نێت. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  11. ^ «مەریوان سەفادین ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە» (بە کوردی). ئێن ئاڕ تی ٢. ٣ی نیسانی ٢٠١٩. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  12. ^ محەممەد میران (٥ی نیسانی ٢٠١٩). «مەریوان سەفادین نوێترین بەرھەمی بڵاو کردەوە» (بە کوردی). وشە.نێت. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  13. ^ «مەریوان سەفادین: کاری من پێویستی بە چەندین جار گوێگرتن هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵی بژیت» (بە کوردی). ئێن ئاڕ تی ٢. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  14. ^ «مەریوان سەفادین میلۆدییەكی تازە دادەنێت» (بە کوردی). ھەولێر. ٥ی ئایاری ٢٠١٩. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

  • دەروازەی ژیاننامە
  • دەروازەی مۆسیقا
  • دەروازەی مۆسیقای کوردی
The contents of this page are sourced from Wikipedia article. The contents are available under the CC BY-SA 4.0 license.
Lists
Mariwan Safadin is in following lists
comments so far.
Comments
From our partners
Sponsored
Credits
References and sources
Mariwan Safadin
arrow-left arrow-right instagram whatsapp myspace quora soundcloud spotify tumblr vk website youtube pandora tunein iheart itunes