peoplepill id: homer-dizayi
HD
Iraq
8 views today
8 views this week
Homer Dizayi
Kurdish singer

Homer Dizayi

The basics

Quick Facts

Intro
Kurdish singer
A.K.A.
Omer Dizayi
Places
Work field
Gender
Male
Birth
Age
89 years
Instruments:
Homer Dizayi
The details (from wikipedia)

Biography

ھۆمەر دزەیی گۆرانیبێژ و سیاسەتمەداری باشووری کوردستانە، لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی دووگردکان لە دەشتی ھەولێر لەدایکبووە. ھۆمەر دزەیی زیاد لە ٥٠ ساڵی ژیانی لە ھەندەران ژیاوە و بڕوانامەی زانستی سیاسی لە ڤیێنا بەدەستھێناوە. ماوەیەک لە بەشی کوردیی ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا کاری کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێراق، جەلال تاڵەبانی.

ھۆنراوەی گۆرانییەکانی ھۆمەر وێنەی ڕووت و ئیرۆتیکا دەخاتە بەردەم گوێگر، ھەربۆیە ھەندێک کەس بە پێشەوای ئەم بوارەی دادەنێن لە گۆرانی کوردی، لەبەرامبەردا لەلایەن کۆمەڵە کەسانی دیکەشەوە ڕەخنەی لێ گیراوە. بەشێکی زۆر لە ئاوازی گۆرانییەکانی ھۆمەر دزەیی لە مۆسیقا ڕۆژاوایی یان بیانییەکان وەرگیراوە، ھۆمەر لە چاوپێکەوتنەکانی ناوی سەرچاوەی ئاوازەکانیشی ھێناوە.

ژیان

لە ڕاستەوە هۆمەر دزەیی، حاکم تەها بابان، جەمیل ڕۆژبەیانی نزیکانێک لە نەورۆزی ١٩٦٤، لە ماوەت، سلێمانی.

خوێندنی سەرەتایی لە ھەولێر دەست پێ دەکات و پاشان بۆ درێژەدان بەخوێندن دەچێتە کەرکووک و بەغدا. لە بەرئەوەی ئارەزووی لە ھونەر و گۆرانی بووە، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ئاستەنگی دەخرێتە سەر ڕێگای، بەڵام ئەو کۆڵنادات. یەکەم گۆرانی خۆی لە ساڵی ١٩٥٥ لە بەغدا تۆمار کردووە. لە ساڵی ١٩٥٦ دەچێتە ئەنقەرە بۆ خوێندن، بەڵام تەواوی ناکات ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەو خەیاڵی ھەر لای ھونەر و گۆرانی گووتن بووە، بۆیە دوای ساڵێک ڕوو لە ڤیێنا دەکات. ئیدی بەو شێوەیە ئاشنایەتی لەگەڵ میوزیکزانان و گۆرانیبێژانی دەرەوەی کوردستان پەیدا دەکات.

لە ساڵی ١٩٦٦، دوو لە دیارترین گۆرانییەکانی خۆی کلیپ دەکات ئەوانیش باخچەی پاشا و قژکاڵی لێو ئاڵی، دواتر لە ساڵی ١٩٨٨، دەچێتە ئەمریکا بۆ ژیان، ماوەیەکی لە دەنگی ئەمریکا کاری کردووە.

ئەلبوومەکان

  1. گەڵا وەریوەکان

چاووگنامە

  • چیرۆکی موزیکی کلاسیک، ھۆمەر دزەیی، ئەندێشە، سلێمانی، ٢٠١٥.

سەرچاوەکان

  • دەروازەی مۆسیقا
  • دەروازەی مۆسیقای کوردی
  • دەروازەی ژیاننامە
The contents of this page are sourced from Wikipedia article. The contents are available under the CC BY-SA 4.0 license.
Lists
Homer Dizayi is in following lists
comments so far.
Comments
From our partners
Sponsored
Credits
References and sources
Homer Dizayi
arrow-left arrow-right instagram whatsapp myspace quora soundcloud spotify tumblr vk website youtube pandora tunein iheart itunes