Uthman Abd al-Aziz
Quick Facts
Biography
مەلا عوسمان عەبدولعەزیز ناوی تەواوی عوسمان عەبدولعەزیز کوڕی موحەممەد کوڕی مستەفایە، یەکێکە لە گەورە زانایانی ئایینی کوردستانی باشوور و بە تایبەتی شاری هەڵەبجە. دامەزرێنەری حیزبی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانە لە ساڵی ١٩٨٧.
ژیانی
مەلا عوسمان لە ساڵی ١٩٢٢ز لە گوندی پریس لە هەڵەبجە لە خێزانێکی دیندار لەدایکبووە. باوکی مەلا عەبدولعەزیز مامۆستای مزگەوتی گوندی پریس بووە و حوجرە و فەقێی هەبووە. مەلا عوسمان سەرەتای خوێندنی لە گوندی پریس و لە حوجرەکەی باوکی دەست دەکات بە خوێندن و وانەی قورئان و زمانی عەرەبی و فارسی و چەندین وانەی تری وەک نەحو و سەرف لای باوکی و فەقێکانی باوکی دەخوێنێت. پاشان لە گوندەکەی خۆیانەوە دەڕوات بۆ گوندی تریفە و لای مامۆستا مەلا ساڵح عەبدولکەریم (مەلا ساڵحی گەورە)، کە ئامۆزای خۆی بوو هەموو زانستە سەرەکییەکان دەخوێنێت.
مەلا عوسمان تا تەمەنی ١٨ ساڵی هەموو زانستە دینی و زمانییەکانی تەواو کردووە، پاشان لە ساڵی ١٩٣٥ز لای مەلا عەبدولعەزیزی باوکی ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت. مەلا عوسمان لە ژیانیدا زیاتر لە (٥٠) ساڵ دەرسی وتووەتەوە و خزمەتی مزگەوتەکانی کوردستان کردووە و کەسایەتییەکی ناسراو بووە لە وڵاتانی عێراق و ئێران و تورکیا.
لە بەرواری ١٢ی ئایاری ١٩٩٩ دا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی بە قەرەباڵغیەکی نەدیدە ھێنایانەوە بۆ ھەڵەبجە لەلای (عەتیە)ی خێزانی و شەھید زوبەیری کوڕیدا بەخاک سپێردرا.