peoplepill id: suereyya-bedirxan
SB
1 views today
6 views this week
Süreyya Bedirxan

Süreyya Bedirxan

The basics

Quick Facts

The details (from wikipedia)

Biography

سورەیا بەدرخان لەساڵی ١٨٨٣دا لە "Maqtal"ی ئێستا سورەیا ھاتۆتە ژیانەوە و لە نووسینەکانیدا بەناوی "عەزیز ئەحمەد" و دکتۆر "Blêç Şêrko" ناسراوە. یەکێکە لە ئەندامەکانی بەدرخانە. "بەدرخان بەگ"ی باپیری دواھەمین میری میرنیشنی بۆتان بووە. سورەیا یەکەمین کوڕی "ئەمین عەلی بەدرخان"ە و لە ژنە چەرکەزییەکەتی. سورەیا لە ئەستەنبوول خوێندنی کۆلێژی کشتوکاڵی تەواو کردووە. ناوبراو لەنێوان ساڵەکانی ١٩٠٦ بۆ ١٩٠٨ وەکو ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی لە ئەستەنبوول بەھۆی گومانی تێوەگلان لە کوشتنی "ڕەزوان پادشا" دووردەخرێنەوە. کامەران لەھەریەک لە شارەکانی "Isparta" و "Akkon" ژیان بەسەردەبات. پاش شۆڕشی گەنجە تورکەکان و لابردنی سوڵتان عەبدولحەمەیدی دوو و دەستکردن بەکاری دەستووری "ایکنجی مشروگیت" لەساڵی ١٩٠٨دا ڕێگا بە ئەمین عەلی و خێزانەکەی دەدرێت، دووبارە بۆ ئەستەنبوول بگەڕێنەوە. پاش گەڕانەوەی سورەیا بۆ ئەستەنبوول دەست بە دەرچوواندنی ڕۆژنامەی "کوردستان" دەکات. لەنێوان ساڵەکانی ١٨٩٨ بۆ ١٩٠٢دا مامی، کە "مقداد میھدات بەدرخان" ناسرابوو، ڕۆژنامەیەکی بەھەمان ناو بڵاودەکردەوە. ساڵی ١٩٠٩ ڕێگا لە دەرچوونی ڕۆژنامەی "کوردستان" گیرا و سورەیا خرایە گرتووخانەوە. بەھۆی بڵاوکردنەوەی ناڕەوا دژی "Jön Türkler" سزای کوشتنی بۆ دەرکرا. لەساڵی ١٩١٠دا بە ‌دوورخستنەوەی لە وڵات فەرمانی لێخۆشبوونی بۆ دەرچوو. لە ساڵی ١٩١٢دا دووبارە گەڕایەوە بۆ ئەستەنبوول و کۆمیتەیەکی کوردی نھێنی دامەزراند. دووبارە گیرایە و سزای کوشتنی بۆ دەرکرا. ساڵی ١٩١٣ لە گرتووخانە ھەڵھات و بۆ ھەمیشە ئیمپڕاتۆرێتی عوسمانی بەجێھێشت. بەھەڵگیرسانی جەنگی جیھانی یەکەم لەژێر ناوی "عەزیزی ئەحمەد" ڕۆژنامەی "کوردستان"ی لە قاھیرە دەرچوواند. ھەر لە قاھیرە "کۆمیتە بۆ سەربەخۆی کوردستان" دامەزراند. لەساڵی ١٩١٩دا بڕیاربوو لە کۆنفراسی ئاشتی پاریس بەشدار بکات، کە تێیدا ویستی کۆشش بۆ دامەزراندنی وڵاتێکی کوردی سەربەخۆ بکات. بەڵام پێشتر لەلایەن بەریتانییەکانەوە لەکاتی جەنگدا گیرا. لە تشرینی یەکەمی ١٩٢٧دا لە بەیرووت چووە ڕیزی ڕێکخراوی "Xoybûn". ساڵی ١٩٢٩ گەرایەوە سوریا و بەردەوامی بە کاری ڕامیاریدا. کاتێک لەساڵی ١٩٣٠دا کەمالییەکان "Serhildana Agiriyê"یان سەرکوتکرد و لەبەرئەوەی ڕێکخراوی "Xoybûn" لە پشت ئەم سەرھەڵدانەوە بوو، ئەو کات سوریا لەژێر دەسەڵاتی فەڕەنسییەکاندا بوو، ھەربۆیە فەڕەنسییەکان گرتیان و بەرەوو پاریس ڕەوانەیان کرد. سورەیا بەدرخان لەساڵی ١٩٣٨دا کۆچی دوایکردوو و لەپاش خۆی کوڕ و کچێکی بەناوی "قودرەت" و "حەقی" جێھێشتووە. بەپێی "Basil Nikitin"، سورەیا بەدرخان یەکەمین ڕامیاریناسی کوردی بووە، کە توانیوێتی ڕامیاری کوردی لە پڕۆگرامی پارت و شێوازی مۆدێرندا بە نووسین و ئاخافتن دابڕێژێت.

سەرچاوە

The contents of this page are sourced from Wikipedia article. The contents are available under the CC BY-SA 4.0 license.
Lists
Süreyya Bedirxan is in following lists
comments so far.
Comments
From our partners
Sponsored
Süreyya Bedirxan
arrow-left arrow-right instagram whatsapp myspace quora soundcloud spotify tumblr vk website youtube pandora tunein iheart itunes