Maryam Ebrahimpour
Quick Facts
Biography
مریەم ئیبراھیم پوور (١٩٦٨ ز - ) گۆرانیبێژ و ژەنیاری کوردی لە دایک بووی مەشھەدە.
ژیان
مەریەم ئیبراھیم پووری ژەنیار و گۆرانیبێژی دەنگ ناسک، ساڵی ١٩٦٨ لە باوکێکی کرمانشانی و دایکێکی فارسدا لە مەشھەد لە دایک بووە و خاوەنی دوو منداڵی خنجیلانەیە.
لە خوێندندا؛ بەشی تەرجومەی ئیتاڵی تەواو کردووە، لە بواری مۆسیقاشدا ئاوازی کلاسیکی خوێندووە. وەکو ژنێکیش ئەوەڵین کەس بووە ئۆپێرای خوێندووە. بۆ فێربوونی مەقامیش، لە سەر دەستی مامۆستای بە ناوبانگ موحسین کەرامەتی پەروەردە و ڕاھێنانی بینیووە، ئێستاش جگە لە گۆرانی، ئامێری کەمانچە و غەژەک دەژەنێت.
مەریەم لە منداڵییەوە ئەشق و خولیای ھونەری ھەبووە و ھێشتا منداڵ بوو خووی دایە بەر خوێندنی میلۆدی و، دەڵێت: کاتێک منداڵ بووم باوکم شەو و رۆژ سازی لێدەدا و ھەمیشەش مەشقی پێدە کردم تا بۆ قۆناغی شیاندن ئامادەم بکات بۆ ئەوەی لە دوارۆژدا ژەنیارێکی لێھاتووم لێدەرچێت، دایکیشم لەو رووەوەوە زۆر ھاوکاری کردووم.
مریەم ئیبراھیم پوور لە ڕێگەی ھۆشەنگ کامکار کە یەکێک بووە لە دۆستە نزیکەکانی دایک و باوکی، ئەرسەلان کامکار ی ناسیووە و، دەڵێ ھەرگیز ئەو قسەیەی حەسەن کامکاری باوکی ئەرسەلانم لە یاد ناچێتەوە کە پێی دەگوتم: کچێک دەناسم، زۆر شیاوە بۆ ئەرسەلانی کوڕم.
ئەو، پێش زەواج زمانی کوردی نەدەزانی، بەڵام چەند مانگێک پێش شووکردنی زۆر شەیدای زمانی کوردی ببوو، ھەمیشە حەزی دەکرد بە کوردی بدوێت!! لەم رووەوە ئەرسەلانی ھاوسەری زۆر ھانیداوە بۆ ئەوەی موتاڵای زمانی کوردی بکات، تا وردە وردە لە سەر زمانی کوردی راھاتووە. ئەرسەلان کامکاری ھاوسەریشی لەتەک مۆسیقادا بەھرەی شیعریشی ھەیە و زیاتر ھۆنراوەی دوو بەیتی دەھۆنییەوە. مەریەم ئیبراھیمپوور حەماسێکی مەزنەوە دەڵی: "من رۆحم کوردە"..، لە بیرمە ئەرسەلان لە سەرەتا زۆر خۆی لەگەڵم ھیلاک کرد تا ئەو شیعرەی لەدوا بڵێمەوە.
کاتێک تەمەنی (٢٦) ساڵ بوو، بۆ یەکەمین جار ھاوشانی تیپی کامکاران لەساڵی ١٩٩٤ بۆ فیستیڤاڵی گەورەی سوئێد بانگھێشت کران و گۆرانی بولبولی باڵشکاوی پێشکەش کرد.
مریەم ئیبراھیم پوور، دەڵی "زۆر بەتاسە و سەلیقەوە گۆرانی کوردیم دەچرِی، ھەستم کرد ھەوادارانی دەنگم لە زیاد بوون دان و خەڵکێکی زۆر ھۆگری دەنگی منن بەتایبەتی ئەرسەلانی ھاوسەرم، ھەمیشە تەشویقم کرد بوو. بەڵام ھاوسەرەکەم حەسوود نییە چونکە حەزی لە دەنگمە و ھەمیشە پێم دەڵێت بەردەوامبە". ئەو لەوساوە چەندین جار لە بۆنە و فیستیڤاڵەکان گۆرانی بە زمانی کوردی چڕیوە، بەڵام بەستایل و ڕیتمێکی تایبەت و جیاواز.
سەرچاوەکان
- ماڵپەڕی چیا [١]
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ژن
- دەروازەی مۆسیقا