Ely Bannister Soane
Quick Facts
Biography
ئیلی بانیستەر سەون (بە ئینگلیزی: Major Ely Bannister Soane، ١٨٨١-١٩٢٣) ناسراو بە «مێجەرسۆن»، ئەفسەری سیاسیی سوپای بریتانیا و نووسەر و زمانناس بوو.
ژیان
ساڵی ١٩٠٢ وەک کارمەندێکی بانک دەنێررێت بۆ ئێران و لەوێ زمانی فارسی فێر دەبێت. لە ساڵی ١٩٠٥ بە ساختە موسڵمانبوونی ڕادەگەیەنێت. لە ١٩٠٧ کاری بانک بەجێ دەھێڵێت و وەک گەشتیار بە ناوچەکەدا دەگەڕێت. لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان فێری کوردی دەبێت و لە ساڵی ١٩٠٩ بە شێوەی بازرگانێکی فارس و بەناوی «غولام حوسێن شیرازی»ەوە دەچێت بۆ ھەڵەبجە و پتر لە شەش مانگ لە ماڵی وەسمان پاشادا، نزیک لە عادیلە خانم و تاھیر بەگی جافدا، ماوەتەوە. زۆر ھاموشۆی خەڵک و دیوەخانەکان و بازاڕەکانی کردووە. لەم بەسەرھاتانەی کتێبێک بە ناوێ «گەشتێکی شاراوە بۆ میسۆپۆتامیا و کوردستان» دەنووسێت کە زانیارییەکی زۆری لەسەر زمان و داب و نەریتی کوردی تێدایە. ھەروەھا بە باشی زمانی کوردیش فێر بووە و چەند کتێبی فێرکاریشی بۆ زمانی کوردی نووسیوە. دوای ئەوەی کە ڕاستییەکەی دەردەکەوێت بە دزیوەوە کوردستان بەجێ دەھێڵێت. لە کاتی شەڕی جیھانیی یەکەم (١٩١٤-١٩١٨) لەگەڵ سوپای ئینگیزدا دەگەڕێتەوە بۆ عێراق. لە سەرەتای ساڵی ١٩١٨ەوە ھەتا ٢٧/١/١٩١٩ بە یارمەتیی شوکری فەزڵیەوە توانی ٦٧ ژمارە لە ڕۆژنامەی تێگەیشتنی ڕاستی بڵاو بکاتەوە. لە نێوان ساڵانی ١٩١٩ بۆ ١٩٢١ و لە کاتی شۆڕشی شێخ مەحموودی حەفید، ئەفسەری سیاسیی سوپای بریتانیا لە باکووری عێراق بووە.
ساڵی ١٩٢١ دەگەڕێتەوە بۆ بریتانیا و پاش دوو ساڵ لە ٢٤ی شوباتی ١٩٢٣ بە ھۆی نەخۆشینەوە دەمرێت.
ئەو ماڵەی کە لە سلێمانیدا تێیدا ژیاوە ئێستا کراوە بە مۆزەخانە.
بەرھەمە چاپکراوەکانی
- Report on the Sulaimania district of Kurdistan. ١٩١٠
- Grammar of the Kurmanji or Kurdish Language. لەندەن، ١٩١٣
- Elementary Kurmanji Grammar، ١٩١٣.
- Elementary Kurdish Grammar. بەغدا، ١٩١٩
- To Mesopotamia and Kurdistan in Disguise: With Historical Notices of the Kurdish Tribes and the Chaldeans of Kurdistan. ١٩٢٣