Awat Bokani
Quick Facts
Biography
ئاوات سابیر ناسراو بە ئاوات بۆکانی (لەدایکبووی ۳ی شوباتی ١٩٨٧، گوندی ئەربەنووس، بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) گۆرانیبێژ و بەندبێژێکی کوردە.
بنەماڵە و ژیانی پێش ھونەرمەندی
بنەماڵەی مام سابیر ٤ کوڕ بە ناوەکانی ئارام و ئاوات و محەممەد و ئەندام و ھەروەھا دوو کچیان ھەیە. لە ٧ ساڵی ئاوات چوو بۆ قوتابخانە و دەرس خوێندن تا پۆلی ٥ی سەرەتایی زمانی فارسی یەکەم کەس بوو لە پۆلی خۆی دا، ئاوات تا پۆلی حەوت خوێندوویەتی. ساڵێکی بە کاری مەزرا و باغ تێپەڕ کرد و دوواتر ھاتن بۆ شاری بۆکان و ٢ساڵ و نیو لەوێ ژیانی بردەسەر. ئەوکات کە سابیری باوکی ٥٠ ساڵی تەمەن بوو و لەگەڵ ژن و منداڵ لەبەر نەبوونی و سەختی ژیان و فەقیری ڕۆییشتن بۆ باشووری کوردستان. ئاوات شان بە شانی باوکی ٦ساڵ لە باشوور کاشیکاری دەکەن. بنەماڵەیەکی ھەژار و ژیانێکی سەختیان ھەبوو. ئارام (برا گەورەی ئاوات) ئەوکات دەچێتە بەردەست زیکۆ مۆسیقاژەن بۆ فێربوونی ساز.
دەستپێکردنی کاری ھونەری
ئاوات لە ڕۆژھەڵات دەچوو بۆ زەماوەند و گۆرانی گوتن و ئەوکات ئارام (برای ئاوات) بۆ یەکەم جار گەعدەی دووقۆڵی لەگەڵ ھونەرمەند بەختیار سەردەشتی (برای مامۆستا ئیسماعیل سەردەشتی) و ئاوات بۆکانی دادەنێن کە زیکۆ و فەرمان سازەکەیان لێ دەدا. ئەوکات زیکۆ و فەرمان لەگەڵ بەرھەم شەمامی بوون کە زیکۆ ئاوات دەبینێ و قسەی لەگەڵ دەکات کە ھاوکاریان بکات و بە ھونەرمەندی ئاوات بۆکانی و بە سازی زیکۆ و فەرمان تیپی مۆسیقای سەردەشتی ساز بکەن.
ئێستا
لە ساڵی ٢٠٠٥وە لە باشوور ژیان بەسەر دەبات لە ساڵی ٢٠١١وە تیپی مۆسیقای فەرمی ھەیە ناسراوە. لە ساڵی ٢٠٠٩ ھاوسەرگیری کردوە و لە کۆیە باشووری کوردستان نیشتەجێیە و دوو کچی بە ناوەکانی ئانیا و ئایشەم ھەیە. ئاوات بۆکانی ئەوکاتانەی کە بێ کارە سەرقاڵ بە شعر نووسین.
لە ساڵی ٢٠١٧دا ئاوات بۆکانی لە زیکۆ و فەرمان جیا بۆوە و تیپی مۆسیقای سەردەشتی ھەڵوەشا. لەوکاتەوە تا ئێستا ئاوات بۆکانی لەگەڵ بارزان مستەفا و ئەمیر ئەحمەدی تیپی مۆسیقای بۆکانیان پێکھێناوە و دوای ماوەیێک زیکۆ جارێکیتر گەڕایەوە لای ئاوات.
دەستگیرکردن
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئاوات بۆکانی کە ئەوکات دانیشتووی کۆیە بووە لەگەڵ سێ کەسی تر دەچن بۆ ناوچەی چنارۆکی گەشتیاری لە نزیک کۆیە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەوە ئاوات بۆکانی تەقە لە دوو کەسیان دەکات و برینداریان دەکات و دواتریش بەپێی ماددەی ٤٠٥ فرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو، دوای دوو مانگ لە دەرچوونی فرمانی دەستگیرکردنیشی لە ڕۆژی ٥ی ئازاری ۲۰۱۹ خۆی بەدەستەوەدا.
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
- ئاوات بۆکانی لە ئینستاگرام
- ئاوات بۆکانی لە فەیسبووک
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی مۆسیقا
- دەروازەی مۆسیقای کوردی
- دەروازەی موکریان
- دەروازەی کوردستان