ڕۆژبین قزڵ یان ڕۆژبین کزڵ (بە کوردیی باکووری: Rojbîn Qizil، بە تورکی: Rojbin Kızıl) خانمە گۆرانیبێژێکی کوردی باکووری کوردستانە. ڕۆژبین خەڵکی نسێبینی پارێزگای ماردینە و لە ئێستادا نیشتەجێی ئەڵمانیایە.