Mahir Amin
Kurdish singer
ماھیر محەممەد ئەمین (لەدایکبووی ١٩٧٣ لە ڕەواندز، عێراق) گۆرانیبێژێکی ناسراوی کوردە. بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی شارستانی ھەیە. بە کاری میوزیک و گۆرانی دەستی بە کاری ھونەری کردووە. تاوەکو ئێستا چوار ئەلبوومی گۆرانی بڵاو کردووەتەوە.
ماھیر لە ساڵی ١٩٧٣ لە ڕەواندز لەدایکبووە. لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کاری ھونەری کردووە، چوار ئەلبووم و چەند گۆرانییەکی بە تاک بڵاو کردووەتەوە و بەشێکیان بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرھەم ھاتوون. یەکێک لەو بەرھەمانەی دەنگدانەوەی زۆری لە نێو خەڵکدا ھەبوو، «سێوەخان» بوو و بەر لە نزیکەی ٢٠ ساڵ بڵاو کرایەوە، و ماھیر ئەمین لە ٢٠١٤دا بە میوزیک و دابەشکردنێکی نوێ بەرھەمی ھێنایەوە.