Kurdistan Mukryani

Kurdish linguist and activist
The basics

Quick Facts

IntroKurdish linguist and activist
PlacesIraq
isLinguist Translator Activist
Work fieldActivism Literature Social science
Gender
Female
Birth1947, Erbil, Erbil Governorate, Kurdistan Region, Iraq
Age78 years
The details

Biography


کوردستان موکریانی (١٩٤٧ له ھەولێر) زمانناس و نووسەر و چالاکوانی مافی ژنان و ھۆنراوە نووسێکی کوردە. کچی گیوی موکریانییە.

ژیان

لە ھەولێر ھاتووەتە دونیا و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی ھەر لە ھەولێر تەواو کردووە. لە دوای وەرگرتنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی زمانی کوردی زانکۆی بەغدا وەرگرتووە. بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵای ڕووی لە مۆسکۆ کردووە و لە ساڵی ١٩٧٧دا بڕوانامەی دکتۆرا لە زانستی فیلۆلۆژی لە ئینستیتیوتی ڕۆژھەڵاتناسی سەر بە ئەکادیمیای سۆڤیەت وەرگرتووە و ھەر لە ھەمان ساڵدا گەڕاوەتەوە وڵات و لە زانکۆی سلێمانیدا دامەزراوە. ساڵانی ١٩٧٨ ھەتا ١٩٨٢ سەرۆکایەتی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی سلێمانی و دواتر زانکۆی سەلاحەدینی پێ سپێرراوە. لە ١٩٨٢ ھەتا ١٩٨٧ لە بەغدا لە دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن دامەزراوە. لەوێ لە گۆڤارەکانی «بەیان» و «ڕۆشنبیری نوێ» بەشداری کردووە. ساڵی ١٩٩١ ڕووی کردووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و وەک شارەزا و ھەڵسەنگێنەر لە سەنتەری وەرگێڕاندا کاری کردووە. ساڵی ١٩٩٩ لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراسدا سەرپەرشتی ئامادەکردن و سەر لە نوێ نووسینەوە و چاپکردنی «فەرھەنگی کوردستان»ی کردووە. ساڵی ٢٠٠٠ بووە بە ئەندامی کارای کارگێڕی کۆڕی زانیاری کوردستان و لە ساڵی ٢٠٠٦ بوو بە سەرۆکی ئەو کۆڕە. لە ٢٠٠١ەوە سەرنووسەری گۆڤاری «شاووشکا»یە، کە گۆڤارێکی ڕۆشنبیری وەرزییە بۆ ئافرەتان و لە ٢٠٠٢ دا «سەنتەری شاووشکا بۆ چالاکی ڕۆشنبیری» دامەزراندووە. لە ٢٠٠٧ بە سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ھەڵبژێرراوە.

بەرھەمەکان

کوردستان موکریانی لە بەغدا
  • فەرھەنگی ڕووسی-کوردی (لەگەڵ ی. کێدایتینە)، مۆسکۆ، ١٩٧٧
  • ئافرەت لە ھۆنراوەی کوردیدا، سلێمانی ١٩٧٨
  • ڕێزمانی کوردی بۆ پۆلی یەکەمی بەشی زمانی کوردی سەر بە زانکۆکانی عیراق (بە ھاوکاری نەسرین فەخری)، ھەولێر، ١٩٨٢
  • وەرگێڕانی لە ڕووسیەوە بۆ کوردی کتێبی «ڕێزمانی زمانی کوردی: بە کەرەستەی دیالێکتی کورمانجی و سۆرانی»ی قەناتی کوردۆ، چاپخانەی الأدیب البغدادی، ١٩٨٤
  • سینتاکسی ڕستەی تێکەڵ، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر، ٢٠٠٤
  • زمانی كوردی (مۆرفۆلۆژیا)، ٢٠١٨

سەرچاوەکان

  • دەروازەی ژیاننامە
  • دەروازەی ژن
  • دەروازەی کوردستان
The contents of this page are sourced from Wikipedia article on 25 Apr 2024. The contents are available under the CC BY-SA 4.0 license.