Aram Shaida
��ونەرمەندی میللی کورد
ئارام موحەممەد موستەفا ناسراوە بە ئارام شەیدا (لەدایکبووی ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢) گۆرانیبێژێکی میللیی باشووری کوردستانە.
ئارام شەیدا لەساڵی ١٩٨٢ لە پێنجوێن لەدایکبووە و ئێستا لەشاری سلێمانی نیشتەجێیە و یەکێکە لەگۆرانیبێژە میللییەکانی ئەو شارە خاوەن ناوبانگێکی زۆرە. لەگەڵ یەکەم دەرکەوتنیدا توانیویەتی بەندێکی یەک کاتژمێری بەبێ پچڕان تۆمار بکات و گوتی «لەساڵی ٢٠٠٤ یەکەم سێدیم خستە بازاڕەوە، لەبەندێک پێکھاتبوو بەناوی (مەھتاب)، بۆ ماوەی یەک کاژێر بەبێ بچڕان، دوای ئەوە بەندێکی ترم تۆمارکرد بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەبێ بچڕان» ئارام شەیدا زیاتر لە ١٠٠ ئاوازی ھەیە. لهگهڵ ههریهكه له ژهنیاران (هاوژین عطا ، سهرخێڵ جهزا، ئهیووب رۆژههڵاتی، ئاری فارووق) كاری كردووه ، خاوهنی سێ مناڵه.